عادل عه‌بدولمه‌هدی له ژێر فشاری ئه‌مه‌ریكا بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی ده‌ركرد
گوشارەکانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی ناچارکرد، بڕیاری هەڵوەشاندنەوە و تێکەڵکردنی چەکدارانی حەشد بۆ ناو ریزەکانی سوپا بدات.
هاوکات ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، مایک پۆمپیۆ لە دواین سەردانیدا بۆ عێراق بە عادل عەبدولمەهدی راگەیاندووە، ئەگەر چەکدارانی حەشدی شەعبی هەڵنەوەشێنێتەوە، ئەوا واشنتن ناچاردەبێت هێرشیان بکاتە سەر، لە بەرامبەریشدا سەرۆک وەزیران بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دەرکردووە.
حەشدی شەعبی لە 15ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2014، له‌سه‌ر بنه‌مای فەتوایەکی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق دامەزرێنرا و بەشداری لە شەڕەکانی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق کرد، حەشدی شەعبی لە 67 گرووپ پێکدێت، کە ژمارەی چەکدارانی بە 120 هه‌زار كه‌س ده‌خه‌مڵێندرێت. هه‌روه‌ها 300 هه‌زار كه‌سیش وه‌ك خۆبه‌خش خۆیان له ریزه‌كانی حه‌شد ناونووس كردووه.
ساڵانە لە بودجەی گشتی عێراق بڕی یەک ملیار دۆلار بۆ حەشد تەرخانکراوە و هیچ پەیوەندییەکیان بە سوپا و پۆلیسی وڵاته‌وه نییە، دوای گوشاری زۆری لایەنە شیعەکان بۆ دەربازکردنی ئەو هێزە لە ناوی میلیشیای چەکدار، پەرلەمانی عێراق لە 24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2016دا حەشدی وەکو هێزێکی یاسایی و فەرمی وڵات ناساند.
لەنێو حەشد چەند هێزێکی سەرەکی هەن، کە رۆڵی کارایان لە ئاراستەکردنی ئەو هێزە هەیە، کە بریتین لە رێکخراوی بەدر، حزبوڵڵای عێراق، عەسائیبی ئەهلی حەق و بزووتنەوەی نوجەبا.