برایەكی ئۆجەلان: سەركردایەتی پەكەكە مەشروعیەتی نەماوە, سەركردایەتیەكی ناڕەوایە, هەڕەشەی كوشتنمان لێدەكەن


لەگەڵ ئەوەی ناڕەزایەتی خەلكی باشوری كوردستان بە تایبەت لە ناوچە سنوریەكان لە بارەی بوونی پەكەكە و هۆكاری بۆردوومانی خەلكی شڤیلی ناوچەكە رووی لە زیاد بوونكرد, پەكەكە بەردەوامە لە سیاسەتی هەڵەی خۆی لە ناوچە سنوریەكان, برایەكی عەبدولا ئۆجەلانیش دەڵێت:” سەركردایەتیی پەكەكە مەشرووعیەتی نەماوە و سەركردایەتییەكی ناڕەوایە”.

عوسمان ئۆجەلان سیاسەتمەدار و برای عەبدولا ئۆجەلان لە دیدیارێكی میدیایی رایگەیاندووە كە:” ئێستا سەركردایەتی پەكەكە مەشرووعیەتی نەماوە و سەركردایەتیەكی ناڕەوایە, كە بوونەتە داردەستی چەند هێزێكی ئیقلیمی”.

ئەو سیاسەتمەدارەی كورد دەشلێت:” محەمەد ئۆجەلان سەردانی ئاپۆی كرد، ئێمە ھەموو چاوەڕێ بووین یان محەمەد یان ھەدەپە لێدوانێك بڵاو بكاتەوە، ھەر گوتمان ئەمڕۆ سبەی، بەڵام ھیچیان بڵاو نەكردەوە, ئەمەش پەیوەندی بە هەڕەشەكانی پەكەكەوە بوو لە ئەندامانی خانەوادەكەمان.

هەروەها دەشلێت:”  من وەكوو ئەندامێكی خانەوادەی ئۆجەلان ئاگام لەوە ھەبوو، كە پەكەكە داوای لە خانەوادەكەمان كردبوو لەبارەی سەردانەی كردنی ئاپۆ بێدەنگ بن، تەنانەت ھەڕەشەی كوشتنی ئەندامانی خانەوادەی ئێمەیان كردبوو. پەیوەندیی من لەگەڵ بنەماڵەكەمان بەردەوامە، ھەم ھەڕەشەی توركیا لەسەر ئێمە ھەیە و ھەم ھەڕەشەی پەكەكە لەسەر ئێمە ھەیە، ئێمە لەبارەی ئەو ھەڕەشانەوە ھۆشدارییشمان پێ داون. منیش ئەندامێكی بنەماڵەی ئۆجەلانم و ھەڕەشە لەسەر منیش ھەیە، با ھەموو خەڵك ئەوە بزانن.
Back to top button