ئیمارات بە بێ دەنگی و بەرەبەرە لە شەڕی یەمەن پاشەکشێ دەکات
ئیمارات یەک لە هاوپەیمانانی سەرەکی سعودیەو هێزی سەرەکی لە شەڕی یەمەندا پێک دێنێت
ئیستا وای لێهاتووە لە جیات بە نهێنی بە ئاشکرا ئیمارات لە چەند هەفتەی ڕبردوودا ژومارەیەکی بەرچاوی هێزەکانیان لە یەمەن کشاندۆتەوە .
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن هێزەکانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە ناوچەکانی مارب هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی سەنعا پاشەکشەیان کردووە ، هاوکاتیش ئیمارات لە سەروی ٨٠ لە سەتی هێزەکانی لە کەنارئاوەکانی حودیدە کشاندۆتەوە .
ماڵپەری ” ئیشپیگڵ ئانلاین ” ڕۆژی پێنج شەممە بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک باسی لە کشانەوەی هێزەکانی ئیماراتی لە یەمەن کردو ئەم نهێنیەی ئاشکرا کرد .
هەروەها یەتدا هاتووە ئیمارات بۆ ئەوەی دڵی سعوودیای هاوپەیمانی لێ نەڕەنجێت بە نهێنی پاشەکشەی بە هێزەکانی دەکرد .