شاخەوان عەبدولا: ئێمەو یەكێـتی لە بارەی ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركووك هاوهەڵوێستین بەو دۆخە بەشداری هیچ هەڵبژاردنێك ناكەین
دوای ئەوەی بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركووك لێژنەیەك لە پارتی و یەكێتی پێكهێنرا كە چەندین كۆبوونەوەیان بۆ چۆنیەتی ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركووك ئەنجامداوە, ئەندامێكی لیژنەی ئاساییكردنەوەی رەوشی كەركووك دەڵێت، پارتی و یەكێـتی لە بارەی ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركووك هاوڕان”.
شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی دانوستانكاری ئاساییكردنەوەی رەوشی كەركووك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند: ” ئێمە پەیامی ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركووكمان لە دەسەڵاتدارانی عێراق گەیاندووە, پێمان گوتوون بەو دۆخە رێگا نادەین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركووك ئەنجامبدرێت, هەروەها دوای رێككەوتنی پارتی و یەكێتی لە بارەی پارێزگاری كەركووك, بە هاوبەشی كار بۆ ئاسایی كردنەوەی دۆخی كەركووك دەكەین”.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانی ئەو ئەندامەی لێژنەی ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركووك دەڵێت:” ئەگەر هاتوو هەڵبژاردن وەك ئێستا لەكەركووك كرا, ئێمە تەنها بایكۆت بەچارەسەر نازانین, بەڵكوو رێگای دیكە دەگرینەبەر, ئەوەی هەیە تا ئێستا ئێمەو برادەرانی یەكێتی هەمان هەڵوێستمان لەو بارەیەوە”.