کۆنسولی فەڕەنسا : بە هەموو شێوەیەک متمانەمان بە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانە .
کۆنسولی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر بە بۆنەی دەستبەکار بوونی مەسرور بارزانی وەک سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کرد
لەم پایەمەدا کە ئەمرۆ چووارشەممە بڵاو کراوەتەوە ، تەیدا هاتووە ، وێڕای هیوای سەرکەوتن وبەردەوامی بۆ بەرێز مسرور بارزانی وەک سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، دەبێت بڵێین کۆنسولی گشتی فەڕەنسا بە هەموو شێوەیەک متمانەی بە کابینەی نوێەو لەسەر ئەم باوەڕەیە کابینەی نوێ لەبوواری چاوەڕوانییەکانی خەڵکی هەرێم وڵامدەر دەبێت و هەلی کارو خزمەتگوزاری باش پێشکەش دەکات و گەندەڵی بەشێوەی بەرچاو بنەبڕ دەکات .
لە کۆتاییدا دەنووسێت ، دڵنیایین لەوەی کابینەی نوێ پەرە بە پلانی دیالۆگی ئاشتیانەو دیپلۆماسیانە دەدات لە گەڵ حکومەتی ناوەندی بەغدا و بەرەو کوردستانێکی بەهێزهەنگاو دەنێن .