پارێزگاری كەركووك: هێلە گشتیەكانی كارنامەی حكومەت خالی گرنگی تێدابوو لە بارەی ناوچە دابڕێندراوەكان
دوای ئەوەی ئەمڕۆ كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان متمانەی پەرلەمانی بەدەست هێنا وێڕای پیرۆز بایی نەجمەدین كەریم رایدەگەیەنێت وەك بڕیارە لێژنەیەك بۆ گفتوگۆ لەگەڵ عێراق پێكبهێنرێت پێویستە لە نێو ئەو لێژنەیە ئەندامانی خیانەتی 16ـی ئۆكتۆبەری تێدا نەبێت, چوونكە ئەوە ناكۆك دەبێت لەگەڵ بەرژەوەندیەكانیان.
نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركووك, لە بارەی ئەركی حكومەتی نوێێ هەرێم رایگەیاند:” پێویستە كار بكرێت بۆ ئاسایكردنەوەی دۆخی كەركووك و وەدەرنانی هێزە سەربازیەكان لەو شارە, هەروەك لە كارنامەكەی سەرۆك وەزیران هاتبوو كە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم گرنگن, پێویستە كار لەسەر پرسی ماددەی 140 بكات تا ئێستا هیچ ماددەیەكی یاسایی بۆ چارەسەری ئەو پرسە جێبەجێ نەكراوە.
هەروەها پارێزگاری كەركووك راشیگەیاندووە:” پێویستە هەریەك لە وەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی تەندروستی چاكسازی تێدا بكرێت, وە ئەركی وەزارەتی پلاندانان بزانێت كە لەمەودوا چەند هێزی مرۆییت دەوێت و چی پێویستە بكرێت, ئەمە جگە لەوەی گۆڕان لە سیستەمی خوێندی باڵای هەرێمی كوردستان بكرێت كە لە سیستمی شكستخواردووی وڵاتە سۆشیالیستییەكان وەرگیراوە”.
لە كۆتای قسەكانیدا نەجمەدین كەریم دەڵێت:” ، هەر كەسێك دەستی هەبووە لە درووستبوونی ئەو نائارامییەی لە كەركووك هاتووەتە ئاراوە، پێویستە لە گفتوگۆكان لەگەڵ بەغدا دوور بخرێتەوە، چونكە ئەوە ناكۆك دەبێت لەگەڵ بەرژەوەندییەكانیان.