ئه‌مه‌ریكا سزای به‌سه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌دا سه‌پاند
نوسینگەی چاودێریکردنی سەرمایە بیانییەکانی سەر بە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ئەمریکا سزای بەسەر محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران‌دا سەپاندوە.
ئاژانسه جیهانییه‌كان له‌سه‌ر زاری چه‌ند به‌رپرسێكی پایه‌به‌رزی ئه‌مریكا هه‌واڵی گه‌مارۆخستنه سه‌ر زه‌ریفیان پشتڕاستكرده‌وه و ڕایانگه‌یاند كه دۆناڵد تڕا‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مەریكا، گه‌یشتووه‌ته ئه‌وبڕیاره كه “ئیتر به‌سه!” و پێویسته به‌ر به زه‌ریف بگیرێت.
له‌لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند ئه‌مه‌ریكا سزای سه‌پاندووه به‌سه‌رمدا چونكه هه‌ڕه‌شه‌م بۆ سه‌ر خشته‌ی كاره‌كانیان.
زەریف وتیشی، “هۆکاری ئەمریکا بۆ سەپاندنی سزا بەسەرمدا لەبەرئەوەیە کە من وتەبێژی سەرەکی ئێرانم لە سەرتاسەری جیهاندا، ئایا ڕاستی ئەوەندە بە ئازارە؟ بڕیارەکە کاریگەری لەسەر من و خێزانەکەشم نیە، چونکە من خاوەنی هیچ موڵکێک یان بەرژەوەندییەک نیم لە دەرەوەی ئێران، سوپاستان دەکەم کە بە هەڕەشەیەکی گەورەم دەزانن بۆ سەر خشتەی کارەکانتان”.
سه‌رچاوه/ ڕۆیته‌رز+ ده‌نگی ئه‌مریكا