پەرلەمانتارێكی پارتی: پڕۆژەی گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە لەگەڵ سەرۆكایەتی حكومەت تاوتوێدەكەین
دوای ئەوەی لە چەند ساڵی رابردوو بە هۆی قەیرانی دارایی و برٍینی بودجەی هەریمی كوردستان لە لایەن حكومەتی عێراق حكومەتی هەرێم سیستەمی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی جێبەجێكرد بۆ تێپەڕكردنی قەیرانەكە ئەگەر چی لە ئێستادا مووچە بە بێ پاشەكەوت دابەش دەكرێت, پەرلەمانتارێكی پارتی هەولێكی فراكسیۆنی پارتی ئاشكرادەكات بۆ گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە.
رۆبینە ئۆملیك، پەرلەمانتاری پارتی لە لێژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان:” دوای ئەوەی چەند پڕۆژەیەك ئاراستەی لێژنەی یاسای پەرلەمانكرا, ئەمڕۆ لێژنەكەمان لە بارەی پڕۆژەكان كۆبوویەوە, كە بڕیاردرا چواردە پڕۆژە لەوانەی كە ئاراستە كرابوون خوێ،دنەوەی یەكەمیان بۆ بكرێت”.
پەرلەمانتارەكەی پارتی راشیگەیاند بەشێك لە پڕۆژەكان پێویستی بە هەماهەنگی و تێبینی حكومەت هەیە بۆیە چەند پڕۆژەیەك ئاراستەی حكومەت دەكرێت و دوای زانینی تواناكانی حكومەت و رەزامەندیان پڕۆژەكە لە پەرلەمان گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت و دەكرێتە یاسا.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەچەند پڕۆژەیەكدا كە بڕیارە بنێردرێنە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران لەوان ( پڕۆژەیاسای ڕێكخستنەوەی خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان – پڕۆژەیاسای چەسپاندنی شایستە داراییەكانی مووچەخۆران و گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە – پڕۆژەیاسای وەگەڕخستنەوەی كارگە لەكاركەوتووەكان- پڕۆژەیاسای پێدانی دەرماڵەی خوێندن بە خوێندكاران