سی ئێن ئێن : ئێران لە چەند ڕۆژی داهاتوو مووشەکی بۆشایی ئاسمانی تاقی دەکاتەوە

 

 

 

ئاژانسی ( سی ئێن ئێن) لە نوێترین هەواڵی خۆیدا ، باس لە هەڵدانی مووشەکێکی بۆشایی ئاسمانی لە لایەن ئێرانەوە دەکات ، بە پێی سەرچاوەی هەواڵ چەند بەرپرسێکی ئەمریکی پێیان ڕاگەیاندوون ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستی بە چەند وێنەیەکی ئاسمانی راگەیشتووە کە سەکۆی مووشەکی نوێی ئێران نیشان دەدات و ئامادەی هەڵدانە بۆ بۆشایی ئاسمان .

 

وێنەکان لە پاریزگای سمنان هەڵگیراونەتەوە ، ئەم بنکەیە لە میژە لە ژێر چاوەدێری ئاسمانیدایە و هەندێکیش لە چاودێران و شرۆڤەکارانی بوواری سەربازی پێیان وایە ، ئەم وێنانە لە ڕێگەی فڕۆکە ( ئێف 35 ) ە کانی ئیسرائیلی هەڵگیراوە کە لە چەند حەوتووی رابردوو خۆیان گەیاندبووە  ناو سنوورە ئاسمانیەکانی ئێران .

Back to top button