پەرلەمانتارێکی هەدەپە: سەرۆك بارزانی پێگەیەکی بەهێزی لە جیهاندا هەیە

پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) رایدەگەیەنێت، سەرۆک بارزانی خاوەن پێگەیەکی بەهێزە.

په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌په‌ رایده‌گه‌ێنێت سه‌رۆك بارزانی ده‌توانێت رۆڵێكی كاریگه‌ر له‌ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌ باكوور و رۆژئاوای كوردستان ببینێت.

ئیمام تاشچه‌ر، په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ له‌ كاتی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان 24  رایده‌گه‌ێنێت، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ده‌توانێت رۆڵێكی كاریگه‌ر له‌ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌ باكوور و رۆژئاوای كوردستاندا ببینێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هه‌ده‌په‌  راشیگه‌یاندووه‌ ، هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی هێز و په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وه‌ له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وڵاتان و سه‌رۆك بارزانیش له‌ناو كورد و ته‌واوی ئه‌و وڵاتانه‌ خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی گرنگه‌ و ده‌توانێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد له‌ رۆژئاوا و باكووری كوردستان، رۆڵێكی گرنگ ببینێت و هێز به‌ ته‌واوی كورد ببه‌خشێته‌وه‌.

https://youtu.be/jV3K4sMqZII

Back to top button