ترەمپ : بە ڕێکەوتنی تیجاری لە گەڵ چین ڕازی نیم

 

 

سەرۆک کۆماری ئەمریکا و بەرپرسانی باڵای کۆشکی سپی ڕەتی دەکەنەوە ئابووری ئەمریکا ڕووی لە داشکان کردبێت ، باوەڕیان وایە جێگیر نەبوونی ئەرز لە بازارەکانی جیهانیدا ، ئەوەندە ناهێنێت نیگەرانی بەدوواوە بێت .

هەر وەها باوەڕیان وایە ململانێی ئابووری لە گەڵ چین کاریگەری ئەوتۆی نەکردۆتە سەر بازاڕی ئەمریکا  .

 

ترەمپ ڕۆژی یەکشەممە گووتی : ئێمە زۆر باش توانیمان کار بکەیین ، هەرچەند خەڵکی ئەمریکا دەوڵەمەندن ، بەڵام سەرانە و رسوماتمان وا هێنا خوارێ کاریگەری لە سەر خەڵکی ئەمریکا نەبێت ئەم شەڕە ئابوورییە .

 

لە کۆتاییدا دەڵێت : ڕێک بە پێچەوانەی هاوکارانم ، من ڕازی بەوە نیم ڕێکەوتنی تیجاری لە گەڵ چین واژوو بکەیین ، هەرچەند چین ئامادەیە بۆ ئەم ڕێکەوتنە

Back to top button