سه‌رۆك بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ هه‌ڤاڵ نه‌ورۆز و چه‌تۆ نه‌ورۆز ده‌كات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ سه‌رۆك بارزانی له‌ بروسكه‌یه‌كدا به‌ بۆنه‌ی كۆچی دوایی جه‌واد ساڵح، سه‌ره‌خۆشی له‌ هه‌ڤاڵ نه‌ورۆز و چه‌تۆ نه‌ورۆز و خانه‌واده‌كه‌یان كرد.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌

بۆ به‌ڕێزان هه‌ڤاڵ نه‌ورۆز و چه‌تۆ نه‌ورۆز

به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی براتان جه‌واد ساڵح نه‌ورۆزمان پێ گه‌ییشت. به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ سه‌ره‌خۆشیی خۆم ئاراسته‌ی ئێوه‌ و خانه‌واده‌ و كه‌سوكارتان ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌متانم.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارم خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.

انا لله و انا الیه‌ راجعون

مسعود بارزانی

28ـی 8ـی 2019

Back to top button