كەشناسی بەرزترین پلەی گەرمای 48 كاتژمێر بڵاودەكاتەوە
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێ، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 37 و سلێمانی و دھۆك 36 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 39 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما زیاتر دادەبەزێت.