حه‌سه‌ن نه‌سرولا: ئیسرائیل سوپایه‌كی هۆلیۆدی هه‌یه،‌ بینیتان هه‌فته‌ی رابردوو چیمان لێكردن

 

له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ناكۆكیه‌كانی نێوان ئیسرائیل و حزبولای لوبنان ورووبه‌روو بوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له‌ هه‌فته‌ی رابردوو، ئه‌مڕۆ حه‌سه‌ن نه‌سرولا رێبه‌ری حزبولای لوبنانی له‌ واتارێكیدا رایگه‌یاندووه‌ بۆ پاراستنی لوبنان هیچ هێلێكی سور ناناسین.
حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، له‌ باره‌ی رووبه‌روو نه‌وه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئیسرائیل ته‌نها سوپایه‌كی هۆلیۆدیان هه‌یه‌، چونكه‌ بینیمان چۆن برینداره‌كانیان ده‌گواستنه‌وه‌ له‌ كاتێكدا پێمان ده‌لێن كه‌ دیمه‌نه‌كه‌ بۆ چه‌واشه‌كاری حزبولا بووه‌.

رێبه‌ری حزبولای لوبنان ده‌شلێت: له‌ گوتاره‌كه‌یدا به‌ هه‌ڕشه‌وه‌ به‌ ئیسرائیل ده‌ڵێت هیچ هێلێكی سور نانانسین و بۆ پاراستنی لوبنان سل له‌ هیچ شتێك ناكه‌ینه‌وه‌.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سرولا داوای گه‌راندنه‌وه‌ی سامانی وڵات ده‌كات كه‌ خراوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی لوبنان

Back to top button