وەزارەتی تەندرووستی عێراق : ڕێژەی کوژراوو برینداری تازیەبارانی کەربەلا لە 131 کەس تێپەڕیوە .

پزشکی مانگی سووری ئێران دەڵێت هۆکاری سەرەکی مردنی زیارەتکاران رووخانی دیوارێکی چیمەن تۆیی بووە کە زیارەتکاران خەریکی لێستنەوەو زیارتی بوون .
لە کاتی بەرێوەچوونی تازیەباری لە سەر مەزاری ئیمامی سێهەمی شیعەکان لە عێراق کە ئەمڕۆ سێشەممە بەرێوەچوو 31 کەس گیانیان لە دەست دا و زیاتر لە 100 کەسی تریش بریندار بوون .
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن تازیەباران یان بوراونەتەوە یان بەرپێی تازیەبارانی بەلێشاو کەوتوون و هەڵنەستاونەتەوە .
لە ئیستاشدا وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت ، 10 کەس لە بریندارەکانیش بەرەوە مردن پەل دەکوتن .
لەلایەکی تریشەوە پزشکی مانگی سووری ئێران دەڵێت هۆکاری سەرەکی مردنی زیارەتکاران رووخانی دیوارێکی چیمەن تۆیی بووە کە زیارەتکاران خەریکی لێستنەوەو زیارتی بوون .
شیعەکانی جیهان هەموو سالێک لە رۆژی عاشورادا لە مەزارگەی حسێن لە کەربەلا تازیەباریەکی بەرفراوان بەرێوە ەبن و قوڕ دەپێون .
سەرچاوە ئۆرۆنیوز ..و ،، ش