بەهۆی بێ بەڵێنی ئێران ، بەریتانیا داوای ڕوونکردنەوە لە باڵیۆزی ئەو وڵاتە دەکات
بەریتانیا وەک کاردانەوەیەک لە هەمبەر خاڵی کردنی باری نەوتهەڵگری ( ئادریان دەریا 1 ) ی ئێران لە سووریا ، کە کاتی ئازاد کردنی بڕیار نەبوو ئەو نەوت هەڵگرە بەرەوە سووریا بچێت باڵیۆزی ئێرانی لە وڵاتەکەی بانگ کرد بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوە بدات .
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەمبارەوە ،ئیران بە درۆکردنێکی ئاشکرا تاوانبار دەکات و دەڵێت ڕەوانەکردنی نەوتی ئێران بۆ سووریا پێشێل کردنی یاسا وپەرە پێدانی گرژییەکانی نێودەوڵەتییەلە ئیستادا .
لە م ڕاگەیەندراوەدا هاتووە ، ئێران پێشتر بەڵێنی دابوو لە دووای ئازاد کردنی نەوت هەڵگرەکە ، بارەنەوتەکەی ناباتە سووریا ، بەڵام وەک بینیمان بەڵێنی نەبردە سەرو نەوتەکەیان رادەستی بە شار ئەسەدی خوێنڕێژ کرد .
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دەلیت لە کۆبوونەوەی مانگی داهاتووی نەتەوە یەکگرتوەکان ئەو پرسە لەوێ یەکلایی دەکاتەوە .
سەرچاو یۆرۆ نیوز …. و … ش