لە رۆژی ئاڵا بەدرێژایی سنوری كوردستان‌و عێراق ئاڵای كوردستان دادەنرێت

خواكوڕك
لە ئێستادا ئامادەكاری بۆ رۆژی ئاڵا لە كوردستان دەكرێت, لەرێگای 300 تیمەوە خەریكی دانانی ئاڵای كوردستانن له ‌تەواوی سنووری كوردستان لەگەڵ عێراق, كە ئەمەش یەكەمجارە لە كوردستان ئەو چالاكیە بكرێت.

پالەوان شێخ مەمی بەرپرسی گشتیی دەزگای پاراستنی ئاڵا لە هەرێمی كوردستاندا بە ‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە” ئێستا لە رێگای 300 تیم خەریكی ئەوەن له ‌گشت سنوورەكانی كوردستان لەگەڵ عێراق، لە شنگال تا دەگاتە خانەقین و مەندەلی كە هەر جێگایەك سنوور بێت لەگەڵ عێراقدا ئاڵای كوردستان دابنێن، سەرەتا لە میحوەری ناوەرانمان دەستپێدەكرێت”
بەرپرسی دەزگایی پاراستنی ئاڵا گوتیشی ”هەر پێشمەرگەیەك یان هەر سەركردەیەك كە لەو میحوەرانەدا هەبێت لەسەر سنوور، بەرپرسی یەكەم و دووەم و سێیەمیش خەڵاتی رێزلێنانی دەزگای پێ دەبەخشین كە خزمەتی ئەو وڵاتەیان كردووە بەبێ جیاوازی. تا ئێستایش 2300 پێشمەرگه ‌خەڵاتی رێزلێنانمان پێ بەخشیوون و بەردەوامیش دەبین تا بزانین گشت پێشمەرگە قارەمانەكانمان خەڵاتیان وەرگرتووە.”

(پالەوان شێخ مەمی) لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا گوتویەتی ” ئەو ئاڵایانەی بەرزیشی دەكەینەوە تا ئێستا 300 دانەمان ئامادە كردووە و شەش مەتر درێژی و سێ مەتر پانییەكەیەتی؛ دەمانەوێت تا رۆژی ئاڵا ئەو كارەمان بەكۆتا بێنین، چونكە بۆ رۆژی ئاڵا كە لە بەرواری 17-12 لەم مانگەیە خۆ ئامادەكردنێكی باشمان كردووە لەسەرتاسەری كوردستان بەتایبەتیش لە ئامەدی باكوور و، له ‌رۆژئاوای كوردستانیش كە بەداخەوە بێڕێزی بەرانبەر بە ئاڵای كوردستان كرا و بەیاننامەیەكمان دەركرد بۆ سەركۆنەكردنی ئەوانەی بێڕێزییان بە ئاڵا كرد.”

Back to top button