حەشدی شەعبی بە چڕی بۆردوومانکرا

 

دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوو چەند جارێک بنکەو بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە لایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومانکرا، کەمێک بەر لە ئێستا هێزێکی حەشدی شەعبی بۆردوومانکرا.

بە پێی زانیاری مییدیا عێراقیەکان ئێستا لەسنوری پارێزگای ئەنبار بارەگایەكی حەشدی شەعبی بۆردومان دەكرێت.

هەروەها میدیا کان بڵاویانکردەوە، بۆردوومانەکە زۆر بە چڕی بەردەوامی هەیە، بۆجاری یەکەمە بەو قورسیە رووبدات، قوربانی هەیە.

Back to top button