سەركردایەتی یەكێـتی پڕۆژەكەی مەلا بەختیار و فەرید ئەسەر سەدی پەسەند نەكردووە
دوای ئەوەی هەریەكە لە مەلا بەختیار و فەرید ئەسەر سەد سەركدرە لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە مەبەستی چارەسەكردنی كێشە ناوخۆیەكانی یەكێـتی بۆ كۆنگرەی داهاتووی یەكَتی دوو پڕۆژەیان پێشكەش كرد بە ڵام هەردوو پرۆەكە لە لایەن ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی پەسەند نەكراون.
قادر ڕەزگەیی، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەو باریەوە ڕاگەیاند، تا ئێستا سەركردایەتی پەسەندی نەكردووە كە ئەو دوو پڕۆژەیە دەبنە بنەمای گفتوگۆ یان نا چونكە دەبێت بزانرێـت ئاخۆ ناوەڕۆكی ئەو دوو پڕۆژەیە چی لە خۆ دەگرێت؟ ئەگەر بزانین گرنگەپڕۆژەكان چەند خالێكی بە ڵای داڕێژەرانی پڕۆژەكە گونجاو دەبێت بۆ ھەیكەلی حزب، تۆماری دەكەن و ئەندامانی كۆنگرەش گفتوگۆی چڕوپڕ لەسەر یەك بەیەكی بڕگە و ماددەكانی ناو پڕۆژەكان دەكەن.
هەروەها قادر ڕەزگەیی گوتیشی ”ھەموو كادیرێكی یەكێتی بۆیە داوای بەستنی كۆنگرە دەكات، تاوەكوو كێشەكانی چارەسەر بكرێن و گۆڕانكاریی گەورە لەناو ڕیزەكانی حزبەكە ڕووبدات بۆیە هیوا خوازین كۆنگرەی گۆڕانكاری بێت.