گوتەبێژی حكومەت هەموو هەولێكمان دابینگردنی مووچە دەبێت و دڵنیاتان دەكەینەوە مووچە لە كاتی خۆی دابەش دەكرێت
لەگەڵ ئەوەی سەرچاوەیك لە وەزارەتی دارای حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی حەوتی چوار وەزارەت دابەش دەكرێت, گوتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند هەولێر و بەغدا نیاز پاكیان پیشانداوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان ئەوەی پەیوەندی بە مووچەوە هەیە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران كاری لەپێشینەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە و فەرمانبەران لە بەردەوامبوونی پێدانی مووچەكانیان دڵنیادەكەنەوە.
جووتیار عادل، گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە: “پەیوەندیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامن و لە ئێستادا جگە لەوەی چەند لێژنەیەك پێكهێندراون كاری خۆیان دەكەن بە بەردەوامی پەیوەندی تەلە فۆنی لە نێوان هەردوو لادا هەیە گفتوگۆ لەبارەی بودجە و مووچە ھەموو بابەتەكان دەكرێت”.
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گوتیشی: ” لیژنەكان لە گفتوگۆدان لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجە و ناوچە كوردستانییەكان و پێشمەرگە, چاوەڕێی راسپاردەی لیژنەكانی تەكنیكی دەكەین بۆ دەست پێكردنی هەنگاوەكانی دیكە”.
لەبارەی مووچەی فەرمانبەران، جوتیار عادل گوتی: “خەڵكی كوردستان دڵنیا دەكەینەوە كە مووچەی فەرمانبەران لەكاتی خۆی دابەش دەكرێت، ھەموو ھەوڵ و كۆششمان ئەوەیە كە ماف و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان زامن بكەین، ھەروەھا نیازپاكیمان بەرامبەر حكوومەتی عێراق نیشانداوە. دڵنیایی ئەوەش دەدەینە خەڵكی كوردستان كە سازش لەسەر مافەكانیان ناكەین”.