وه‌زیری كاروكارووباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق: ملیۆنێك و 344 هه‌زار كه‌س فۆڕمی بێكاریان له وه‌زاره‌ته‌كه‌ما پڕكردۆته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندان عێراقی گرته‌وه كه به هۆیه‌وه حكومه‌ت ناچاركرا كه داواكاریه‌كانی خۆپیشانده‌ران قبولبكات، یه‌كێك له خاله‌كان په‌یوه‌ندی به كه‌مكردنه‌وه‌ی بێكاری هه‌بوو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته حكومه‌ت مینحه‌یه‌كی راگه‌یاند بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بێكارن به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت كه زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س ناویان تۆماركردووه.
باسم عەبدولزەمان وەزیری كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی عیراق رایگه‌یاندووه، بۆ وه‌رگرتنی مینحه‌ی بێكاری له وه‌زاره‌تی كاروكارووباری كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر لە یەك ملیۆن و 344 هەزار كەس ناویان تۆماركردوە.
هه‌روه‌ها وه‌زیری كاروكارووباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق به بەرۆژنامەی “سەباح”ی راگه‌یاندووه كه ، دوای ئەوەی هەفتەی رابردو فۆرمی ئەلیكترۆنی بڵاوكرایەوە، سەرجەم ئەوانەی ناویان وەك بێكار تۆماركردوە ناوەكانیان وەرگیراوە.
رونیشیكردوەتەوە، پرۆسەی ناوتۆماركردن بەشێوەی راستەوخۆ و لەڕێگەی كاغەزەوە تەواوكراوە ئەوەش لەپێناوئەوەی مینحەی فریاگوزاری بیانگرێتەوە و كۆی گشتی ئەوانەشی وەك بێكار ناویان تۆماركراوە زیاترە لە ملیۆنێك و 344 هەزار كەس.
وەزیری كار‌و كاروباری كۆمەڵایەتی تەئكیدیشی كردوەتەوە، وەزارەتەكەی لەپێشەوەی ئەو وەزارەتانەیە، كە بەدەم داواكاری خۆپیشاندەرانەوە چوە ئەوەش لەپێناو ئەوەی مینحەیەك بداتە بێكاران و هەلی كاریان بۆ بدۆزێتەوە.