یه‌كه‌م كاروانی ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان گه‌یشتنه‌ هه‌رێمی كوردستان

 

دوای ئه‌وه‌ی توركیا هێڕشێكی داگیركارانه‌ی بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌ست پێكرد كه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ش رۆژی ئۆپراسیۆنێكی داگیركاری نه‌یتوانیوه‌ هیچ ناوچه‌یه‌ك كۆنتڕۆلبكات بكات، به‌ڵام هێڕشه‌كه‌ بووه‌ته‌ هۆی شه‌هیدبوونی ده‌یان هاوڵاتی سڤیل و بێ مال و حال بوونی زیاتر له‌ 230 هه‌زار كه‌س.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك ئێواره‌ی ئه‌مڕؤ یه‌كه‌م كاروانی ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان كه‌ پێكهاتبوون له‌ حه‌وت پاس كه‌ زیاتر له‌ 200 هاوڵاتی تێدا بوون گه‌یشتنه‌ كه‌مپی دۆمیزی سنوری پارێزگای دهۆك.

سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك راشیگه‌یاند ئاواره‌كان كوردانی ناوچه‌كانی سه‌رێ كانیێ و گوونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و ناوچانه‌ن كه‌ ئێستا هێڕشی داگیركاری توركیایی له‌سه‌ره‌.

هاتنی ئاواره‌كانی رۆژئاوای كوردستان دوای ئه‌وه‌هات كه‌ پارێزگاری دهۆك رایگه‌یاند پێشوازی له‌ هاتنی هه‌ر ئاواره‌یه‌كی رۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ین و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئاماده‌كاری ده‌ین.

Back to top button