داعش لە سنوورەکانی کەرکوک بە ئاشکرا دەستی بە کوشتن و بڕین کردۆتەوە
لە چەند رۆژی ڕابردوودا ، تیرۆریستانی داعش بە بەرفراوانی خۆیان خزاندۆتە ناوچەکانی دەوروبەری کەرکوک و دەستیان کردۆتەوە بە سەر برینی خەڵکی سڤیل لە گوندەکاندا .
لە مبارەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ ڕاگەیاندەکانی ئاشکرا کردووە تیرۆریستانی داعش بی ئەوەی لە هێزەئەمنیەکانی عێراق سڵ بکەنەوە لە ناحیەی یایچی هێرشیان بۆ سەر شوانکارەکان بردووەو 6 گامێشەوانیان سەربڕیوە .
ئەوە لە کاتێکدایە چەند رۆژ پێشتر کاتێک شوانکارەیەکی تریان سەبڕیبو، دانیشتوانی ئەو ناوچە هیزەکانی ئەمنی عێراقیان لێ ئاگادار کردبۆوە بەڵام هیچ ڕێکارێک بۆ ڕێگری لە تیرۆریستانی داعش نەهاتە ئاراوە .