موقتەدا سەدر پێیوایە شۆڕش کردن لە عێراق تەنها چارەسەرە
موقتەدا سەدر ، لە راگەیەندراوێکدا خەڵکی تین بۆهاتووی عێراق و لایەنگرانی خۆی هان دەدات لە 25 ی ئەم مانگە ، جیاوازتر بڕژێنە شەقامەکان و شۆڕش بەرپا بکەن .
هاوکات روو لە جەماوەركرد و دەڵێت سیاسەتمەدارانی گەندەڵن، عێراقی لە ترسی لافاوی توڕەیی خەڵک لە دڵەڕاوکێیەکی تۆقێنەردا دەژین ، ئیتر کار لە کار ترازاوەو چاکسازی لەم وڵاتەدا نایەتە ئاراوە .
لە بەشێکی تری ڕاگەیەنداوەکە، هاووڵاتیانی عێراقی ئاگادار دەکاتەوە ، نابێت بۆ جارێکی تریش فریوی بەڵێنی سیاسەتمەدارن بخۆن و بە بەڵینی مووچە ودامەزراندن لە ئامانجەکانتان دوور خەنەوە، چوونکە گەندەڵی دەمارەکانی عێراقی تەنیوە .
.لە درێژەدا ، سەدر ئاماژەبەوە دەکات دەسەڵاتدارانی عێراقی خۆیان لە ژێر فەرمانی کەسانێکی دەرەوەی عێراقی و درواسێکان دان و ناتوانن هیچ بڕیارێک بدەن ، ئیتر ئەوە گۆڕەپانە دەبێت بڕیار لە داهاتووی عێراق بدات”.
بۆ جارێکی تریش لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاووڵاتی دەکاتە پێوەری چاکسازی و دەڵێت ئەگەر دەتانەوێت چاکسازی لە وڵاتەکەتاندا بێتە ئاراوە ، پێویستە لە خۆتانەوە دەست پێبکەن .
سەدر دەڵێت ، عێراق ئەمانەتە لە دەستی ئێوە و بۆ جارێکیتر مەهێڵن سیاسەتمەدارانی ئێستا بێنەوە ناو پرۆسەی دەنگدان .
هاوکات سەدر رووی لە سوپای عێراق كردوو دەڵێت ، ئەوانەی دەڕژێنە سەر شەقام براو کەسی ئیوەن داعش نین ، ئێوە لە جیات ئەوان گەندەڵکاران لە گۆشەی زیندانەکاندا بەند بکەن”.
لە کۆتاییدا ڕوو لە دراوسێکانی عێراق دەکات و دەڵێت ، ئیتر بەسە واز لەو گەلە داماوە بێنن با بۆخۆیان بڕیار لە چارە نووسی خۆیان بدەن”.