ئێران : کوژرانی بەغدادی کارێکی وەها گرینگ نەبوو
عەبباس مووسەوی ، وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەک کاردانەوەیەک بۆ هەواڵی کوشتنی ئەبووبەکر بەغدادی ڕێبەری دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام ( داعش ) گووتی ، بە ڕای ئێمە کردەوەی سەربازی ئەمریکا لە کوشتنی بەغدادایدا هێندە گرینگ نییە ، چوونکە ئێمە پێشتر لە گەڵ ولاتانی ناوچە شکستمان بە داعش هێنابوو .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها گووتی : ئەم گروپ و کەسایەتیانە ڕێکەوتێکی دیاریکراویان هەیە لای ئەمریکا ، هەر کات کاری پێیان نەما لە ناویان دەبات .
مووسەوی لە چاوپێکەونێکدا لە گەڵ دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئیسلامی ئێران گووتی : ئێمە ئەو کردەوە سەربازییەی ئەمریکامان بەلاوە گرینگ نەبوو بەلام خۆیان وا گەورەیان دەکردەوە ، ئەوان سیاسەتێکیان هەیە ، هەرکات لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا نزیک بوونەوە ئەو کارانە دەکەن ، تەنیا بۆ سیاسەتی ناوخۆیی خۆیان
سەرچاوە ؛ دۆیچەوێلە