گوتەبێژی پارتی بۆ یەكێتی: سەردەمی 50 بە 50 تێپەڕی
گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵوێستی حزبەکەی لەبارەی هەموارکردنەوەی دەستووری هەمیشەیی عێراق ئاشکرا کرد و راگەیاند، رێككەوتنی پارتی و یەكێتی وتی سەردەمی 50 بە 50 بەسەر چوو.
كهمێك لهمهوبهر مەحمود محەمەد، گوتەبێژی فەرمیی پارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاند، پێشتر حزبەکەی رایگەیاندبوو، کە ئەگەر بە تەواوی مامەڵە بە دەستوور نەکرێ، ئەوا دۆخی عێراق بەرەو هەڵدێر دەچێت.
مەحمود محەمەد هەروەها رایگەیاند، هۆکاری ئەو بارودۆخەی ئێستای عێراق کار نەکردنە بە دەستوور و ئەو کێشە و گەندەڵییانەی ئێستاش لە عێراق هەیە، ”کەڵەکەبووی حکوومەتەکانی پێشووە“.