کێشەی کۆمەڵایەتی دوو کەسیتری کردە قوربانی

 

ئەمڕۆ لە بێخاڵ دوو هاووڵاتی کە یەکیان پۆلیس بووە ، بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتی تەقە لە یەکتر دەکەن و هەردووکیان گیان لە دەست دەدەن .

 

لەمبارەوە وتەبێژی پۆلیسی سۆران لە رونکردنەوەیەکدا بۆ میدیاکان دەڵێت هەر دووک هاووڵاتی بە ناوەکانی( ب ع ح ) لەدایکبوی 1982 دانیشتوی ئاکۆیانی سەر بە قەزای ڕواندز پیشە پێشمەرگە و ( ك م ح ) لەدایک بووی 1982 ئاکۆیان پيشه بەرگری فرياكەوتن، لە ڕێگەی بیخاڵ تووشی دمەقاڵێ دەبن و هاوکات هەردووکیان بە دەمانچە تەقە لە یەکتر دەکەن و هەردووکیشیان گیان لە دەست دەدەن .

 

شەماڵ دێواری وتەبێژی پۆلیسی سۆران باس لەوە دەکات هەردووک کوژراو لە پێشدا بریندار دەبن ، بەڵام بە هۆی سەختی برینەکانیان فریای نەخۆشخانە ناکەون و گیان لە دەست دەدەن

Back to top button