نه‌مسا: دژی ئه‌ندامێتی توركیاین له یه‌كێتی ئه‌وروپا پێوسته گفتوگۆكان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بوه‌ستێندرێن

جارێكی تر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا ئه‌لێكسه‌نده‌ر شالنبریگ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ناڕه‌زایه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ به ئه‌ندام بوونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا راگه‌یاند، داوای كرد گفتوگۆكردن بۆ به ئه‌ندام بوونی توركیا رابگیرێت، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مان كه بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ی داهاتووی یه‌كێتی ئه‌وروپا رێكخرابوو، شالبنریگ داوای وه‌ستاندنی دانوستانه‌كان له باره‌ی به ئه‌ندام بوونی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپای كرد و هه‌روه‌ها داوای كر كه وڵاتانی یه‌كێـی ئه‌وروپا پێفرۆشتنی چه‌ك و مامه‌ڵه داراییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا رابرگرن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا گوتیشی هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌مان له به‌رامبه‌ر توركیا به هۆی ئه‌و هێڕشه داگیركاریه‌ی توركیایه بۆسه‌ر كورده‌كان و هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یه كه له ئه‌وروپای ده‌كات ئه‌گه‌ر داخوازیه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كه‌ن ده‌رگا به رووی په‌نابه‌ران و لایه‌نگرانی داعش ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وروپا. هه‌روه‌ها گوتیشی به پێی زانیاریه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی نه‌میسا نزیكه‌ی بیست هاوڵاتی نه‌مساوی له سوریا و عێراق له نێو رێكخستنه‌كانی تیرۆیستانی داعشدان.
هه‌وه‌ها داواشی كرد كه پێویسته یه‌كێتی ئه‌ورووپا سزای دارای به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره پابه‌ندی پێوه‌ره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و یاسا نێوده‌وله‌تی بێت،