ترەمپ پێش کۆبوونەوە لە گەڵ ئەردۆگان : پێوەندییەکی باشمان پێکەوە هەیە
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا پێش کۆبوونەوە لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان گووتی : من و ئەردۆگان پێوەنییەکی باشمان پێکەوە هەیە و ئاگر بەستی نێوان تورکیا و کوردەکانیش تا ئێستا لە بەردەوامیەکی باشدایە
.
بە پێی هەواڵی ئاژانسی دۆیچەوێلەی ئاڵمانی ترەمپ گوتوویەتی تەوەری کۆبوونەوەکەمان لە گەڵ ئەردۆغان لە سەر چۆنیەتی کڕینی مووشەکی ئێس ٤٠٠ و ڕاگرتنی فرۆشتنی فرۆکەی ئێف ٣٥ ئەمریکا بە تورکیا دەبێت .
سەرک کۆماری ئەمریکا دووپاتیشی دەکاتەوە هێزەکانی ئەمریکایی ئەرکی پاراستنی چاڵە نەوتەکانی سووریایان لە ئەستۆیە