یاسـایەکی بەریتانی ســزاکانی سەر ئەنجام دەرانی تاوانەکانی تیرۆر توندتـر دەکات
حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاند بەم زووانە پڕۆژە یاسایەك پێشکەشی پەرلەمان دەکات کە سـزاکانی سەر ئەنجامدەرانی تاوانەکانی تیرۆر توندتر دەکات و ڕێگایان پێ نادات سوودمەندبن لە ئازادبوونی پێشوەختە و ئەم هەنگاوە لەدوای کوشتنی دوو کەس هـات لەلایەن کەسێکی توندڕەو لەسەر پردی لەندەن لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو و پێش کۆتایی ماوەی حوکمەکەی ئازاد کــرا.
هەروەها پێشبینی دەکرێ ئەم پڕۆژە یاسایە بە کۆی دەنگ ڕەزامەندی لەسەر بدرێت بەهۆی زۆرینەی دەنگی حزبی پارێزگاران لە ئەنجوومەنی گشتی و لە بەیاننامەیەکی دا وەزارەتی ناوەخۆ گوتی پڕۆژە یاسایەکە مەترسیدارترین تیرۆریست ناچار دەکات ماوەی حوکمەکەی تـەواو بکات و ئەوەی تومەتبارە بە ئەنجام دانی تاوانی مەترسیدار بەلایەنی کەمەوە 14 سـاڵ زیندانی دەکرێت.