سەرۆکی بارسێلۆنا بڕیارێکی گرنگ دەردەکات

دوای ئەوەی لێدوانەکانی (ئاریک ئەبیدال)ی بەڕێوەربەری وەرزشی بارسا کێشەکانی نێو ماڵی بارسێلۆنا زیاتر کرد و مێسی تووڕە کرد، چاوەڕێ دەکرێ ئەمرۆ لە کۆبوونەوەی بارتۆمیۆی سەرۆکی بارسێلۆنا لەگەڵ ئەبیدال بڕیارێکی گرنگ بدات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی دوێێنێ لە کۆبوونەوەی نێوان بارتۆمیۆ و ئەبیدال، سەرۆکی بارسا ئەگەری زۆری هەبوو بڕیاری لادانی ئەبیدال دەربکات، ئەویش بەهۆی ئەو کێشانەی لەگەڵ مێسی دوێنێ ڕوویاندا و بەهۆی خراپی بارودۆخی بارسێلۆنا لە ڕووی کڕینی و فرۆشتنی یاریزانان کە دوێنێ یانەکە گورزێگی دیکەی بەرکەوت دوای ئەوەی دەرکەوت کە عوسمان دیمبلی تا چەند مانگێک بەهۆی پێکان جارێکی دیکە دوور دەکەوێتەوە، کە هەموو ئەو کێشانەش بەڕای شارەزایان لە ئەستۆی بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا و کارگێڕی یانە کەتەلۆنییەکە هەژمار دەکرێت.

جێی ئاماژەیە، دوێنێ لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا ئەبیدال چەندین تەوەری سەبارەت بە یانەکە باسکرد و لەچەند لێدوانێک یاریزانانی تاوانبارکرد، ئەوەش مێسی تووڕە کرد و وای کرد وەلامی بداتەوە و ڕوونکردنەوە لەسەر قسەکانی بدات و ناوی یاریزانە کەمتەرخەمەکان بهێنێت و هەموو یاریزانەکان تاوانبار نەکات.

Back to top button