شا عەبدوڵلای ئوردن و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبنەوە

 

لە دوای گەیشتنی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی یاوەری لەسەر داوای فەرمی ئوردن ، لە لایەن شا عبدوڵلای دووەم شای ئوردن لە کۆشکی بەسمان پێشوازی کران .

لە کۆبوونەوەی سەرەتا دا کە تەیدا جێنشینی ئوردن شازادە حوسێن بن عەبدوڵلا و سەرۆک وەزیرانی وەزیرانی ئوردن عومەر ئەلرەزاز ئامادەیبوون، چۆنیەتی بەردەوامی پێوەندییەکانی هەمەلایەنەی ئوردن و هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لە سەر کرا .

 

لەم کۆبوونەوە خاوەنشکۆی ئوردن شا عەبدوڵلای دووەم گووتی ئێمە بە هەموو شێوەیەک یارمەتیدەری هەرێمی کوردستان و عێراق دەبین .

مەسرور بارزانی وێڕای سوپاسی تایبەتی شای ئوردن بۆ ئەو پێشوازییە ، هیوای خواست بۆ پەرە پێدانی هاوکارییەکان لە بواری بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوانیادا .

 

Back to top button