چوار ڕێگە بۆ کەمکردنەوەی سەرئێشە

سه‌رئێشه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ كێشه‌یه‌كی‌ ته‌ندروستی‌ بلاَوه و زۆرجار له‌ رۆژدا روده‌دات، کە هەندێکجار بە هۆکارێکی دیاریکراوی وەک ماندوبون و كه‌مخه‌ویەوە دەبێت.‌
بۆ چارەسەرکردنی ئەو جۆرە سەرئێشەیە چوار رێگە هەیە.

قاوه‌
به‌ یه‌كێك له‌و چاره‌سه‌رانه‌ ناسراوه،‌ كه‌ به‌سودە بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاری‌ سه‌رئێشه‌، هه‌روه‌ها قاوه‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئامرازی‌ ده‌مارگیری‌ و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ بۆری‌ میز.

چا
زۆرێك له‌خه‌ڵكی‌ حه‌ز به‌خواردنه‌وه‌ی‌ چاده‌كه‌ن، كه ‌سودێكی‌ باشی‌ هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی،‌ به‌تایبه‌تی‌ چای‌ سه‌وز و چای‌ قرفه‌ و بابونج، كه‌ هیچ زیانێكیان نیه‌ بۆ جه‌سته‌و چاره‌سه‌ری‌ سه‌رئێشه‌ش ده‌كات.

شوكلاته‌
شوكلاته‌ش به‌هه‌مان شێوه،‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ سه‌رئێشه‌ و‌ زۆرێك له‌ خه‌ڵكی‌ ده‌یخۆن به‌تایبه‌تی‌ ئافره‌تان، شوكلاته‌ی‌ تۆخ ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ سه‌رئێشه‌.

گوێز
گوێز یه‌كێكه‌ له‌و خۆراكانه‌ی‌ كه‌ سودێكی‌ باشی‌ هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی‌ و ده‌بێته‌ هۆی‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ سه‌رئێشه،‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ چه‌وری‌ پارێزی‌ تێدایه و‌ كارده‌كاتە سەر دابه‌زاندنی‌ كێش و كرداری‌ هه‌رس كردنیش چالاك ده‌كات.

Back to top button