راگەیاندراوێكی نوێ لە وەزارەتی ناوەخۆوە
وەزارەتی ناوەخۆی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا راگەیاندووە،ئه‌و هاوڵاتی عێراقی و بیانیانه‌ی كه پێش (30) رۆژ له گه‌یشتنیان بۆ ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی وڵاتی لوبنانیان كردبێت ده‌برێن بۆ كه‌ره‌نتین”.
هەر لە راگەیاندراوەكەدا كە بەژمارە 17 دەری كردووە، هاتووە” له پێناو پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان بڕیارماندا به ده‌رچوواندنی ئه‌م به‌یانه:ئه‌و هاووڵاتی عێراقی و بیانیانه‌ی كه پێش (30) رۆژ له گهیشتەكانیان بۆ ده‌روازه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی وڵاتی لوبنانیان كردبێت ده‌برێن بۆ كه‌ره‌نتین تا تێپه‌ڕبوونی ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ستنیشانی كردووه”.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، له ئه‌مڕۆوه ده‌ست به جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره ده‌كرێت، ئاماژەی بەوەشداوە، كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانان به مه‌رجێك له كاتی هاتن و چوونیان باجی ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ی كه كاری لێ ده‌كه‌ن پێیان بێت، بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ نایانگرێته‌وه.