ئەمڕۆ بەرزترین ڕێژەی مردن لە ئیتالیا تۆمارکرا، ۲٥۰کەس مردوون

 

دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەورووپا تۆمارکرا، ئەمڕۆ  زۆرترین ڕێژەی تووش و بوون و بەرزترین دێژەی مردن لەو وڵاتە تۆمارکراوە.

حکومەتی ئیتالیا لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،  ئەمڕۆ ۲٥۰کەس بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەمەش ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی مردن له‌ ئیتاڵیا به‌ هۆی كۆرۆناوه‌ گه‌یشته‌ 1266 كه‌س.

 

هەروەها حکومەتی ئیتالیا ڕایگەیاندووە ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشته‌ 17 هه‌زار و 660 كه‌س. و له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 2 هه‌زار و 547 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بوونه‌.

Back to top button