په‌رله‌مانتارێكی عێراق داوا ده‌كات حكومه‌تی عێراق شه‌ڕ دژ به ئه‌مریكا رابگه‌یێنێت
دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان وه‌ڵامی هێڕشه‌كه‌ی سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجیان دایه‌وه، كه به هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك بنكه‌و باره‌گای حه‌شدی شه‌عبیان كرده ئامانج، په‌رله‌مانتارێكی عێراق داوا ده‌كات كه عێراق شه‌ڕ د به ئه‌مریكا رابگه‌یێنێت.
حه‌سه‌ن سالم ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه، با ئیتر واز له‌و چه‌كه لاوازه بێنین كه به‌یاننامه‌یه دژ به ده‌ست درێژیه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر هێزی به‌رگری عێراق، ئێستا عێراق دوو بژارده‌ى له‌به‌رده‌مدایه، یان ئه‌وه‌یه هێزه‌كانى ئه‌مریكا ده‌ربكات یاخود شه‌ڕى له‌دژى ئه‌و هێزه داگیركه‌ره رابگه‌یه‌نێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌كات كه وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق پێویسته له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سكاڵا تۆمار بكات بۆ ئه‌وه‌ى ئیدانه‌ى ئه‌و كاره دوژمنكارانه بكات و كۆبونه‌وه‌ى به‌په‌له له‌سه‌ر ده‌ستدرێژیه‌كانى ئه‌مریكا و به‌ریتانیا سازبكات كه هێزه ئه‌منیه‌كان و حه‌شدى شه‌عبى له فڕۆكه‌خانه‌ى مه‌ده‌نى كه‌ربه‌لا كرده ئامانج.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره داواش ده‌كات باڵیۆزانى ئه‌مریكا و به‌ریتانیا بانگهێشت بكرێن و یاداشتنامه‌یان به زمانێكى توند پێشكه‌ش بكرێت، هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ى كه بێده‌نگ بون له‌و تاوانه ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى كه ئه‌مریكا ده‌ستدرێژى زیاتر بكات و رۆڵه‌ى زیاترى عێراق بكاته قوربانى.