عێراق : حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا رووی لە هەڵکشانە و 30 حاڵەتی نوێ تۆمار کرا

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات 30 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کراوە .

 

جەعفەر سادق عەللاوی، وەزیری تەندروستی هاوکات چەند داواکارییەک ئاراستەی هاووڵاتیانی عێراق دەکات و دەڵێت داواکارین ئەو کەسانەی نیشانەکانی تووشبوون بە کۆرۆنایان تێدا بەدی دەکرێت با خۆیان بێن بۆ چارەسەر ، چوونکە ئەوانەی تا ئیستا گیانیان لە دەست داوە بە هۆی کەمتەرخەمییەوە بووە .

 

 

هەروەها گووتی ، راشكاوانە رایدەگەیەنین ، بەگوێرەی رێنماییەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی با تەرمەکانی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خاک بسپێردرێن ،داواش لە مەرجەعە ئاینییەكان دەكەین، رێنمایی هاووڵاتیان بکەن ، بۆ ئەوەی ئاسانكاریمان بۆ بکەن و نەبنە هۆی تەشەنە کردنی زیاتری ڤایرۆسەکە.

 

لە بەشیکی تری بەیاننامەکەدا هاتووە ناوەندی پشكنینی تاقیگەیی كراوەتەوە و سەنتەرێكی زۆر پێشكەوتوو لە بەر دەستە و پسپۆران بەردەوام لە تاقیکاریدان بۆ چارەسەری نوێی هەڵگرانی ڤایرۆسکە ، دڵنیاشتان دەکەینەوە لە ماوەیەکی کەمدا 13 تاقیگەی تر دەکەینەوە لە هەموو عێراقدا بۆ ئەوەی زووتر ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەون .

هاوکات دوایین ئاماری تایبەت بە کۆرۆنا بەشیوەی ئامارێک بڵاوکراوەتەوە .

 

لەماوەی 24 كاتژمێرى رابردوودا 30 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆماركراون، بەم شێوەیەی خوارەوە:

6 حاڵەت لە ناوچەی روسافەی شاری بەغدا.

3 حاڵەت لە شاری پزیشكی بەغدا.

حاڵەتێك لە بەسرە.

2 حاڵەت لە موسەننا.

4 حاڵەت لە كەربەلا.

حاڵەتێك لە كەركووك.

4 حاڵەت لە نەجەف.

6 حاڵەت لە سلێمانی.

حاڵەتێك لە دیوانییە.

2 حاڵەت لە هەولێر.

دوو حاڵەتی مردن لە كەركووك و بابل تۆماركراون.

14 حاڵەتی چاكبوونەوە لە ڤایرۆسەكە بەم شێوەیەی خوارەوە لە پارێزگاكان تۆماركراون:

2 حاڵەت لە روسافەی بەغدا.

3 حاڵەت لە بەسرە.

حاڵەتێك لە كەربەلا.

2 حاڵەت لە نەجەف.

5 حاڵەت لە سلێمانی.

حاڵەتێك لە دیالە.

Back to top button