زۆر خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه ڕۆژانه چی به‌سه‌ر جه‌سته‌دا ده‌هێنێت؟ زۆر گرنگه
ماڵپه‌ڕی بزنس ئینسایده‌ر له‌سه‌ر زاری ئه‌لیسۆن وێبسته‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی زانیاری له‌باره‌ی سیستمی خۆراكییه‌وه بڵاویكرده‌وه، خواردنه‌وه‌ی زۆری چا و قاوه كه ماده‌ی كافاین پێكهاته‌ی سه‌ره‌كییه له‌و دوو خواردنه‌وه‌یه ، واده‌كات جه‌سته دوچاری كۆمه‌ڵێك گرفتی ته‌ندروستی ببێت.
ئه‌لیسۆن وێبسته‌ر له‌باره‌ی گرفته ته‌ندروستییه‌كانه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، خواردنه‌وه‌ی زیاد له‌پێویستی چا و قاوه‌ی ڕۆژانه، واده‌كات گه‌ده دووچاری چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستی ببێت، هه‌روه‌ها گرژی ماسولكه و لێدانی خێرای دڵ‌و ئاره‌قكردنه‌وه‌ی زۆر، له‌دیارترین نیشانه‌كانی زۆر خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه‌ن.
به‌ڵام ئه‌لیسۆن به‌یكه‌ر ڕێنمایی ده‌دات له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی زۆرخواردنه‌وه‌ی چا و قاوه، به‌وه‌ی ڕۆژانه زیاتر له 11 كوپ ئاو بخۆینه‌وه.