پڕۆژه‌که‌ی شاسوارمان قبوڵه، به‌ڵام چه‌ند قسه‌یه‌کی نه‌ووتراو
ئه‌مشه‌و شاسوارو جه‌ماعه‌ته‌که‌ی پڕۆژه‌یه‌کیان ڕاگه‌یاند، به‌قسه‌ی خۆیان نه‌خشه ڕێگای چاره‌سه‌ریه!.
هه‌رچه‌ند باوه‌ڕم وایه ئه‌و بایه‌ی ده‌هات له کونێکیترهوه ده‌هات!.
سه‌رله‌به‌ری پڕۆژه‌که هه‌ر قسه سواوه‌کانی پێشوو بوون، ته‌نها شتێکی نوێم بەدی کرد ئەویش داوای حکومه‌تێکی بێلایه‌نی ده‌کرد، به‌خوا سه‌یرن ئه‌رێ حکومه‌تی بێلایه‌ن له چ وڵاتێک هه‌یه؟.
گریمان هه‌موو کوردستان و جومگه‌کانمان ته‌سلیم به شاسوارکرد، ئه‌رێ ئه‌و لایه‌نه یان بێلایه‌ن، بێ‌شک ئه‌گه‌ر خه‌ڵک جارێک لایهنداربێ، ئه‌و چه‌ند جار لایه‌نداره.
جارێ پێش هه‌موو شتێک ئه‌و زاته بابێت قه‌رزه‌کانی حکومه‌ت بداته‌وه‌و پاره‌ی فرتوفێڵی چه‌رخ و فه‌له‌که‌که‌ی که، به‌پاره‌ی کاسبکارنی دروستکردوه بداته‌وه، ئینجا با نه‌خشه ڕێگا بۆ کوردستان دابنێ.
تین و ته‌وژمی پڕۆژه‌ی چاکسازی زۆر کەس و لایەنی ته‌نگه‌تاو کردیه، چوار ساڵ ڕێگری کرا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژەیە نه‌بێت به‌یاسا، هه‌رچی گرفت و له‌مپه‌ر هه‌بوو خرایه ڕێگه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه، به‌ڵام دواجار ئیڕاده‌ی چاکسازی‌خوازان سه‌رکه‌وت و پڕۆژه‌که بوو به‌یاسا، بۆیه ئێستا ئه‌وانه‌ی ژانی ئه‌و یاسایه‌یان گرتوه، خه‌ڵک و دامه‌زراوه‌کان به بابه‌تیتر مژول ده‌که‌ن.
کورتی و کرمانجی، ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێ دوو ڕه‌هه‌ندی هه‌یه.
ئه‌وه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ کوردستانی ده‌کات، باوه‌ڕی نه‌گۆڕی عه‌قلیه‌تی شۆڤینیهو ته‌واو.
ئه‌وه‌ی له کوردستانیش ده‌گوزه‌رێ ته‌نها و ته‌نها، هه‌زم نه‌کردنی زۆرینه‌ی پارتیه‌و ته‌واو.
واته نه لامه‌رکه‌زیه‌ت و نهپڕۆژهی شاسوارو نه ئه‌وده‌نگه نه‌شازانه‌ی ڕۆژانه به‌رۆکمان ده‌گرن، هیچێکی ههساسی نیه، به‌ڵکو ئامانج قبوڵ نه‌کردن و هه‌زم نه‌کردنی پارتی و زۆرینه‌ی پارتیه له په‌رله‌مان.
هه‌رچه‌ند خه‌ڵکی کوردستان و هه‌موو لایه‌نه‌کان شایه‌دی ئه‌وه ده‌ده‌ن و چه‌ندین جاریش له هه‌موو ئاسته‌کان، دڵنیایمان داوه که، زۆرینه‌ی پارتی له پێناو ئارامی زێترو حوکمڕانی باشتر‌و خزمه‌تی خه‌ڵک و خاکی کوردستان و یه‌کڕیزی گه‌لی کوردستان ده‌بێ.
وه‌لێ ده‌رکه‌وت قبوڵیان نیه‌و بۆیه باشترین ڕێگه‌ی به‌رده‌ممان ڕێزگرتنه له ئیڕاده‌ی جه‌ماوه‌ر که له هه‌ڵبژاردنی ٣٠ ئه‌یلولی ٢٠١٨ بڕیاریدا، واته ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانه‌وێ کۆسپ و له‌مپه‌ر و گرفت له به‌رده‌ممان دروست بکه‌ن، ئێمه‌ش ده‌بێ به زمانی سه‌رده‌م و ڕێگه‌ی ڕاستی دیموکراسی و زۆرینه‌و که‌مینه وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه