دەستخۆشیەكەی بەغدا و لەبرسا مردووەكەی هەولێر
ئەگەر دیقەت لە سۆسیالمیدیا و كۆمێنتەكان بدەن، شتی سەر سورهێنەر دەبینن، ئەوەش تەعبیر لە سیاسەتی حزب دەكات و پێناسەی روئیا ئەو حزبە دەخاتەروو كە زۆر جێگای سەرسورمانە، ئەوەی لایانگرانی یەكێتی كە بەشێكی زۆری پێشمەرگەی ئەو حزبەن و خانەنشین و بندیوار و ئاسایش و دژە تیرۆری یەكێتین، بە وێنەكانیان دیارە لە تۆڕە كۆمەلایەتیەكان ئاراستە دەكرێن، كاتێك بابەتێك لەبارەی بەغدا و نەناردنی مووچە دەبینیت، بەسەدانیان دێن ” دەستخۆشی لە بەغدا دەكەن لەبارەی نەناردنی مووچەی كوردستان!! سەدان و هەزاران بەڵگەی لەم چەشنە هەیە، كە مووچە خۆڕانی ئاراستەكراوی یەكێتی لە ناو تۆڕە كۆمەلایەتیەكاندا دەستخۆشی لە بەغدا دەكەن لەمەر نەناردنی مووچە ئەمەش سوتفە نیە و دەگەرێتەوە بۆ روئیای حزبەكەیان.
بەڵام كە بابەتی نەبوونی مووچە دێتە پێشەوە لە هەرێمی كوردستان بەسەدانیان هێرشی تووند دەكەنە سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارتی بەدیاری كراوی و بەدەیان جنێوی ناشرین رێز دەكەن و بەردەوام ئەكەر بابەتەكە پەیوەندی بە مووچەشەوە نەبێت، بابەتی مووچە دێنەوە پێشەوە، كەچی دەست خۆشیش لە برینی مووچە دەكەن، هۆكارەكانی ئەو دوو روویە چیە؟
وەڵام ….
ئێمە لەكوردستاندا سێ جۆڕ لە ئیدارەی حزبی سەرەكیمان هەیە، ئیدارەی رۆژئاوای كوردستانی پەكەكە و ئیدارەی هەولێر و دهۆكی پارتی و ئیدارەی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیانی یەكێتی.. ئەقلیەتی دەوڵەتداری و سەردەمیانە و پێشكەوتنی رەوتی شارستانیەت شارەكان و سەروەری نەتەوەی لەو سێ ئیدارەیەدا زۆر بەروونی و راشكاوانە بەرچاوی خەڵك دەكەوێت، كە دەلێم خەڵك مەبەستم تۆی سیاسی نیە، كە بەچاوی پارتی یان یەكێتی سەیر دەكەیت، بەڵكو ئەو خەڵكەی دوور لە چاوێلكەی حزبی سەیر دەكات.
لەهەموو هەولێر بگەرێت، بەفەرمی پەیكەرێكی حزبی و وێنەیەکی سەركردەی حزبی نابینیت كە بەفەرمی دانرابێت، پازگەكان تەعبیر لە ئەمنیت و یاسا دەكەن لەژێر ئاڵای فەرمی كوردستاندان و ئاڵای حزبی نابینیت، شەقامە ستراتیژیەكان و باڵەخانەكان پێناسەی پێشكەوتنی ئەندازیاری شارەكە دەكات، كۆی ئەوانە پێناسەی بنیات نانی شارستانیەتی پارتیە كە لەهەولێر بنیاتی ناوە دەكات. لە هەولێر دەیان و سەدان رەنگی جیاوازی حزبی بوونی هەیە، ئازادیشن، زۆر جار ئازادیەكانیش پێشەڵدەكرێت و جنێو و تەشیر بە دەسەڵات هەولێر دێتە پێشەوە بەڵام بەرێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ كراوە، هەموو ئەوانە بۆ خەڵكێكی ناحزبی پێشاندانی دەوڵەتمەداری و بنیات نانی شارستانیەتێكی جیاوازی بەناسنامەی پارتی دەبەخشێت لە حكومرانی دا لە هەولێر و دهۆك. هەرچی سلێمانی و رۆژئاوای كوردستانیشە كە تەعبیر لە بونی یەكێتی و پەكەكە دەكات، روونە كە تەنها بۆ دژایەتی پارتی تۆ ئازادی ، ئەندازیاری شارەكانیان لە پرۆژەكاندا بەدی دەكرێت، بەڵام پرۆژەیەكی ستراتیژی بەردەست نیە تا هەڵسەنگاندنی بۆ بكەیت، لە رۆژئاوایی كوردستان و سلێمانی دەبێت تەواو بەیعەت بدەیت بە دەسەڵاتەكانی ئەوان، بەهیچ شێوەیەك جێگای كەسێكی تێدا نابێتەوە، لەدەرەوەی هێڵە حزبیەكانیان ئازادی سیاسیت هەبێت، سەدان نموونە بوونی هەیە. لە سلێمانی لەرێگای ئیرهابێكی بەرنامە بۆ دارێژراو سوكایەتی پێدەكرێت، لە رۆژئاوایی كوردستانیش دەیانخەنە ناو بەلەمی ئاوەكەی دەروازەی سمێلكا بۆ هەرێمی كوردستان دەینێرنەوە.
ئیتر پێویست بە هیچ نموونەی تر ناكات، بۆ خەڵكێك كە چاوێلكەی حزبی لەچاو نەبێت، ئایا ئەوە وەڵامە بۆ پرسیاری ئەوەی بۆچی مووچە خۆڕە ئاراستە كراوەكانی یەكێتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی وا بەدوورووی ئاراستە دەكرێن؟ بەلێ وەڵامە، چونكە ئەگەر ئەوان خاوەنی ئەو فەوزایە سیاسیە نەبن، بێگومان چی تریان هەیە بە خەڵك ببەخش” ئەرێ پرسیارت لەخۆت كردووە جگە لە فەوزای سیاسی و تێكدانی دۆخەكە بۆ ناسەقامگیری و خۆسوركردنەوەی سەر كەناڵەكان و هەڵهاتن لەبەرپرسیاریەتی لە دۆخە سەختەكاندا، زیاتر ئەوان چیتریان هەیە پێشكەشی خەڵكی بكەن؟ ئەرێ گەلۆ تۆ پرسیارت لە خۆت كردووە بەسەدان پەیچ و مالپەر و تیڤی و رۆژنامە و كەسی زۆر بلێ و جنێودەر و دەیان سەدانی تر لە سلێمانی بوونیان هەیە دەخرێنە ناو شەری میدیایی و پارە بۆ ئەوان رژاوە، چونكە بنەمای كاری ئەوان هێشتنەوەی دەسەڵاتێكە كە ئەگەر ئەوان نەبێت نازانێت چی پێشكەشی خەڵك بكات چۆن كێبركێی سیاسی لەگەڵ پارتی دا بكات، چونكە لەبنەرەتدا ئەقلی دەوڵەتداری لەروئیای ئەواندا بەدی نایەت، هەرگیز نابینیت سلێمانی لەژێر دەستی ئەو دەسەڵاتەی ئەواندا شتێك پێشكەش بە خەڵكەكەی بكات، بۆیە دەست بۆ هەموو شتێك دەبەن، پێیان وایە ئەوە هۆكارە كە ئەوان ناتوانن شارێكی مۆدێرن لە حكومرانی پێشكەش بكەن بۆیە بۆ نموونە ئێستا دەست بۆ لامەركەزی دەبەن، بەڵام لەبنەرەتدا ئەوان لامەركەزیەتی ئیداری و سیاسی و ئابوور و چەكداری و میدیایی و هەموو شتێكیان هەیە، بۆ؟ چونكە ئەوان فێركراون ئەو شتانە بەهۆكار بزانن بۆ نەزانینی خۆیان، بەڵام لەبنەرەتدا نەزانینی ئەوان لەو روئیایەوە دێت، كە هیچ كاتێك نایانكاتە دەوڵەتمەدار و سەردارێكی مۆدێرنی حكومرانی.