كوڕه گه‌وره‌ی جەمال خاشقچی لە بكوژی باوكیان خۆش بوون
كوڕێكی نوسەر و رۆژنامەنوسی تیرۆرکراوی سعودی، جەمال خاشقچی رایگەیاند، ئەوان لە بكوژەكانی باوكیان خۆشدەبن.
لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، سەڵاح خاشقچی كوڕی گەورەی نوسەر و رۆژنامەنوس جەمال خاشقچی نوسیویەتی، لەبكوژانی باوكیان خۆشدەبن.
لەتویتەكەیدا سەڵاح ئاماژەی بەوەكردوە، لەم شەوە پیرۆز و گەورەیەی مانگی رەمەزانی پیرۆزدا ئەو فەرمودەیەی خوای گەورەمان بیردێتەوە كە دەفەرموێت” ئەوەی لەكەسێك خۆشببێت و ئاشتەوایی دروستبكات، خوا پاداشتی دەداتەوە.”
ئاماژەی بەوەشكردوە، لەو سۆنگەیەوە ئەوان وەك كوڕەكانی شەهید جەمال خاشقچی رایدەگەیەنن، لەهەمو ئەو كەسانە خۆشدەبن كە باوكیان كوشتوە و داوای پاداشت لەخوای گەورە دەكەن.
له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه فشارێكی زۆر له‌سه‌ر حكومه‌تی سعودییه دروست بوو تاوه‌كو تاوانبارانی ئه‌م كه‌یسه بداته دادگا‌و به‌ئاشكرا دادگایبكرێن، هه‌ر ئه‌وه بوو داواكاری گشتی سعودییه له‌مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2019 بڕیار سزای له‌سێداره‌دانی بۆ پێنج تۆمه‌تبار ده‌ركرد.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه شا سەلمان بڕیاری لادانی ئەحمەد ئەسیری، جێگیری سەرۆکی هەواڵگری سعودیە و سعود ئەلقەحتانی، راوێژکاری بن سەلمانی دەرکرد.