سەرجەم بیرەئاوەکانی هەولێر مۆلیدەیان بۆ دابین دەکرێت
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/05/webste-qalb-wena-80.jpg)
بەڕێوەبەری ئاوی هەولێرلە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندەکان دەڵێت زۆر بە پەلە بیر لە چارەسەری کەمئاوی چەند گەڕەکێکی هەولێر دەکەینەوە کە بە هۆی کەم بوونی کارەبای نشتیمانی و راوەستانی بیرەکان توووشی بێئاوی بوون .
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێرئاشکرای دەکات جیا لە ئاوی ئیفراز نزیکەی 1100 بیری ئاو لە هەولێر بوونی هەیە و هەرکات کارەبای نشتیمانی کەم بێتەوە تووشی کێشەی کەم ئاوی دەبین ، هەربۆیەش بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە بڕیارمان داوە هەموو ئەو بیرانەی بێ مۆلیدەن ، مۆلیدەیان بۆ دابین بکەیین .
لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات لە سەرجەمی بیرەکان تەنها 270 بیر کارەبای نشتیمانی و مۆلیدەیان هەیە