له عێراق له 24 كاتژمێری رابردوو 87كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون 7 كه‌س گیانیان له ده‌ستداو 49 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند كه 6 كه‌س به هۆی كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستدا و 153 كه‌سیش تووشی كۆرۆنا بوون ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمیری رابردووی راگه‌یاند و له راگه‌یێندراوێكدا ژماره‌ی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵات به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 6 هه‌زار و 70 گومان‌لێكراو ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 87 كه‌سی دیكه به په‌تاكه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه پشتڕاست كرایه‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 26 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 21 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 1 حاڵه‌ت
به‌سره: 2 حاڵه‌ت
نه‌جه‌ف: 1 حاڵه‌ت
سلێمانی: 5 حاڵه‌ت
هه‌ولێر: 5 حاڵه‌ت
دیاله: 4 حاڵه‌ت
كه‌ربه‌لا: 3 حاڵه‌ت
موسه‌ننا: 6 حاڵه‌ت
نه‌ینه‌وا: 1 حاڵه‌ت
زیقار: 12 حاڵه‌ت
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 7 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه له شاری به‌غدا گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه 5 حاڵه‌ت له ناوچه‌ی روسافه و دوو حاڵه‌تی دیكه‌ش له شاری پزیشكی تۆماركراون، هاوكات 49 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له ڤایرۆسه‌كه راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
به‌غدا/ روسافه: 10 حاڵه‌ت
به‌غدا/ كه‌رخ: 16 حاڵه‌ت
به‌غدا/ شاری پزیشكی: 11 حاڵه‌ت
به‌سره: 9 حاڵه‌ت
زیقار: 3 حاڵه‌ت
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه ژماره‌یان گه‌یشته 3 هه‌زار و 964 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 147 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه و 2 هه‌زار و 532 كه‌سیش به ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و هه‌زار و 285 كه‌سیش هێشتا له نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه.