بۆ چارەی ئەم 3 نەخۆشییە برۆكلی بخۆن

برۆكلی تەنها تامێكی خۆشی نییە، بەڵكو سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندی ڤیتامین و كانزاكان و ڕیشاڵە خۆراكییەكان و دژە ئۆكسانیشە، هەر بۆیە چەند ساڵێكە ئەو سەوزەیە بۆتە یەكێك لە سەوزە پەسەندەكان.

برۆكلی ئەم سوودانەشی هەیە:

1. زۆر بە سوودە بۆ چاو : چونكە دەوڵەمەندە بە ماددەكانی دژە ئۆكسانی (لوتین) و (زیاكسانسین) كە شەكەتی ئۆكسیدە بوون و لەناوچوونی خانەكانی چاو دەپارێزێت.

ڕێگە لە شێرپەنجە دەگرێت : توێژینەوەكان دەریانخستووە سەوزەمەنییە شێوە خاچییەكان و لەوانەش برۆكلی، پێكهاتەی چاڵاكی بیۆلۆژی جیاوازیان تێدایە كە دەتوانن لەش لە چەندین جۆری شێرپەنجە بپارێزن.

2. كۆنتڕۆلكردنی ڕادەی شەكر لە خوێندا : برۆكلی زۆر بەسوودە بۆ ئەوانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە، چونكە دەتوانێت ڕادەی شەكری خوێن كۆنترۆڵ بكات، زانایانیش ئەم توانایەی برۆكلی دەگەرێننەوە بۆ ئەوەی كە دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسان و ریشاڵەكان.

3. قەبزی كەمدەكاتەوە : لەبەر ئەوەی برۆكلی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەكان و دژە ئۆكسان، یارمەتیدەرێكی باشی ئەركەكانی ڕیخۆڵەیەو تەندروستی كۆئەندامی هەرس دەپارێزێت.

Back to top button