سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/08/نێچیرڤان-بارزانی.jpg)
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی یادی 50 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستە دەکات و ڕایدەگەیەنێت زانایانی ئایینی هه‌ميشه ڕۆڵێكی دياریان لە پتەوکردنی بنەماکانی پێکەوەژیان و کولتووری لێبوردەیی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووه
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
“پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان له يادى دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستاندا
له يادى په‌نجا ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستاندا، پيرۆزبايى له به‌ڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی و ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستان و سەرجەم مامۆستایان و زانایانی بەڕێزی ئایینی ئیسلامی کوردستان دەکەين.
زانایانی ئایینی هه‌ميشه ڕۆڵێكی دياریان لە پتەوکردنی بنەماکانی پێکەوەژیان و کولتووری لێبوردەیی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی و ڕێگری‌کردن لە گەشەکردنی بیری توندڕەوی لە کوردستان گێڕاوه، ئێمه به ڕێز و پێزانینەوە له ڕۆڵ و ئەرکيان ده‌ڕوانين و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازين.
هەر لەم بۆنەیه‌دا داكۆكى له قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى ڕەسەنی مرۆڤدۆستی و ئاشتیخوازی و یەکترقبووڵکردنى نێوان پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ينه‌وه و له‌م پێناوه‌دا هه‌موو پشتگيرييه‌ك له هه‌وڵه‌كانى یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلاميی کوردستان دەکه‌ين.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
21/9/2020”