دۆناڵد تڕەمپ هۆشداری توند دەداتە تورکیا

دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە سەروبەندی ساڵوەگەڕی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان، كە ساڵی 2019 ئەنجامدرا نامەیەكی فەرمی بۆ نانسی پیلۆسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا ناردووە و ئاماژەی بەوە داوە، دەستوەردانی سەربازی توركیا كاریگەری لەسەر ناوچەكە هەبووە.

بەپێی ئاژانسە جیهانیەکان ترامپ ئەوەی خستووەتە ڕوو، ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا نەك هەر ئاشتی و سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەكە دەخاتە مەترسییەوە، بەڵكو هەڕەشەیە بۆ گیانی هاووڵاتییانی مەدەنیش و كامپەینی شەڕی دژ بە داعشیش دەپێكێت.

ترەمپ لە نامەكەیدا دەشڵێت: هێرشی سەربازی دووبارەی توركیا ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكاش دەخاتە مەترسییەوە.

Back to top button