ئه‌و دادوه‌ره‌ی كاری به‌ یاساكه‌ی تره‌مپ نه‌كرد دوورخرایه‌وه‌

خواكوڕك

دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ بڕیاریدا بۆ ماوه‌ی 6 مانگ سه‌ردانی هاوڵاتیانی 7 وڵات بۆ ئه‌مریكا هه‌ڵپه‌سێرێت، سالی یەیتس داواكاری گشای ڤێرجینیا لە نامەیەکدا ئاماژەی بەوە ده‌كات، قایل نەبووە بەوەی کە فەرمانەکەی سەرۆک یاساییە.

هه‌روه‌ها یه‌یتیش ده‌ڵێت تا له‌سه‌ر كاربێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشگیری له‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆك ناكات و به‌رگری لێناكات، وه‌زاره‌تی دادیش له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌ك دا ئه‌وكاره‌ به‌ خیانه‌ت دژی دامه‌زراوه‌ و دادگا له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.

هاوکات کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەكدا رایگه‌یاندووه‌، “یەیتس لەلایەن ترەمپەوە لە کارەکەی دوورخراوەتەوە، چونکە خیانەتی لە وەزارەتی داد کردووە بە ڕەتکردنەوەی جێبەجێکردنی فەرمانێکی سەرۆک کە بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی ئەمەریکا بووە”.

Back to top button