کەشناسی هەرێم : شەپۆڵێکی باران بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمان ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی یەكشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە ھەور دەبێت، لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارینی نمە باران ھەیە.