ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگای هەولێر

دواى ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند میدیایه‌ك وا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌مشه‌و كاتژمێر 12 رێگای هاتن بۆ هه‌ولێری پایته‌خت داده‌خرێت و پارێزگای هه‌ولێر له‌و باره‌یه‌وه‌ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێردا هاتووه‌ ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەکەینەوە، کە ئەمشەو کاتژمێر 12ی شەو بازگەکانی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ پارێزگاکانی تری ناوەڕاست و باشوری عێراق دادەخرێت واتا پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌.

 

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر
ڕوونکردنەوەیەک لە پارێزگای هەولێر
ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییان دەکەینەوە، کە ئەمشەو کاتژمێر 12ی شەو بازگەکانی پارێزگای هەولێر، لەگەڵ پارێزگاکانی تری ناوەڕاست و باشوری عێراق دادەخرێت، جگە لە هاتووچۆی شاندە فەرمییەکانی حکومی و دیبلۆماسی و هاوپەیمانان و ئاژانسەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکان، ئەم بڕیارە هاتووچۆی هاوڵاتییانی پارێزگاکانی تری هەرێمی کوردستان لەگەڵ پارێزگای هەولێر ناگرێتەوە.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
2021.3.3
Back to top button