نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە

ئەمڕۆ شەممە (6ی ئازاری 2021)، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە (69) دۆلار و (36)سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (66) دۆلار و (9) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ ئەو رێوشوێنانەی کە لەسەر ئاستی جیهان بۆ روبەروبونەوەی کۆرۆنا گیراوەتەبەر، بەتایبەت بەدەستخستنی ڤاکسینی کۆرۆنا و سیاسەتی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و پابەندبون بە کەمکردنەوەی ئاستی هەناردەکردن هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی نەوتن.

Back to top button